مەسرور بارزانی کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای ‘دابین’ دەکاتەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئایاری 2025، کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای ‘دابین’ دەکاتەوە، کە یەکێکە لەو پرۆژانەی لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی دانراوە.

پرۆژەی کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای ‘دابین’ لەسەر ڕووبەری 212 دۆنم زەوی لەلایەن کۆمپانیای پاوەرچاینەل بە کوالێتی و ستانداری جیهانی بنیاد نراوە.

کارگەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆکە پێک دێت لە هێڵی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ و بە توانای شەش هەزار کلیکەر، کە دەکاتە شەش هەزار و 300 تۆن چیمەنتۆ لەهەر ڕۆژێکدا.

هاوکات وێستگەیەکی کارەبا لە خۆ دەگرێت کە توانای بەرهەمهێنانی 52 مێگاوات کارەبای هەیە.

Back to top button