سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی له كونسوڵى گشتی نوێى فه‌ڵەستین دەکات

ئه‌مڕۆ دووشەممە 5/12، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە باڵيۆز ماهر ئه‌لكه‌ره‌كى، كونسوڵى گشتی نوێى فه‌ڵەستين له هه‌رێمى كوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت وێڕاى پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى، پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.
کونسوڵی گشتی فەڵەستین، سڵاو و رێزی مەحموود عەبباس (ئەبو مازن)ی سەرۆکی فەلەستینی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئاماژه‌ى بە پەیوەندی مێژوویی نێوان فەڵەستین و کوردستان کرد و جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندی دوولایەنە کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، دوايين پێشهاتەکانی دۆخى غه‌ززه تاوتوێ کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئازار و مەینەتییەکانی خەڵکی سیڤلی غەززە و پاراستنى مافە رەواکانی گه‌لى فه‌له‌ستين و ئاسایش و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.