
حەج وعومڕە بۆ هاووڵاتییانی کوردستان : ئاگاداری ئەم فێڵە بن
بەرێوەبەرایەتی حەج وعومڕەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا هاووڵاتییانی کوردستان لە فێڵێک ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێ:” به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوا به‌و بانگه‌شه و ریكلامانه نه‌كه‌ن كه له سوشیاڵ میدیا ده‌كرێت سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی به‌ده‌ل حه‌ج له جیاتی كه‌سی مردوو یاخود كه‌سی په‌ككه‌وته.
لە ئاگادارییەکدا بەرێوەبەرایەتی حەج وعومڕەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” ئاگاداری هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ین به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوا به‌و بانگه‌شه و ریكلامانه نه‌كه‌ن كه له سوشیاڵ میدیا ده‌كرێت سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی به‌ده‌ل حه‌ج له جیاتی كه‌سی مردوو یاخود كه‌سی په‌ككه‌وته، چونكه سعوودیه ئه‌مساڵ رێككاری توندی گرتووته‌به‌ر له چوونی هه‌ر كه‌سێك به‌بێ مۆڵه‌تی حه‌ج بۆ خاكی عه‌ره‌فه.
دەشڵێت:” لێره‌وه هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر هاووڵاتیه‌كی سعوودی مۆڵه‌تی حه‌جكردن وه‌ربگرێت ده‌بێت بڕی سێ هه‌زار دولار ( 30 ) وه‌ره‌قه دولار بدات، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا ریكلامی بۆ ده‌كرێت به هه‌بوونی به‌ده‌ل حه‌ج به سێ سه‌د دولار (3) وه‌ره‌قه، هیچ بنه‌مایه‌كی بۆ نییه و فێڵكردنه له خه‌ڵك.
بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداری دەدات و دەڵێ، جارێكی تر كۆمپانیاكان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه هه‌روه‌ك به‌ڵێننامه‌مان به هه‌موو كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه پڕكردووته‌وه كه پێویسته پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن و، له ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوونی هه‌ر كۆمپانیایه‌ك رێككاری توندی یاسایی و كارگێری له‌به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر، تا ئه‌و ئاسته‌ی مۆڵه‌تی كاركردنی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه به وردی له هه‌موو روویه‌كه‌وه چاودێری ئه‌و ریكلام و بانگه‌شانه ده‌كات كه له سوشیاڵ میدیادا ده‌كرێت كه به‌شێكی زۆریان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستانن و، تاوه‌كوو فێڵ له هاووڵاتییانی كوردستان نه‌كرێت و پاره‌كانیان به فیڕۆ نه‌چێت .