سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پارتریارک مار ئاوای سێیەم پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتی کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە برەودانی زیاتر بە کولتووری تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

Back to top button