حکومەتی هەرێم لەبارەی پرۆژەی رووناکی بڕیاری دا

چوارشەممە، 14ی ئایاری 2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆژەی رووناکی بەهەردوولامان جێبەجی دەکرێت، واتە هەم هاونیشتمانیان هەم حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها تەواوی خەڵکی کوردستان لەم پرۆژەیە سوودمەند دەبن، رەچاوی دۆخ و گوزەرانی دارایی خەڵک کراوە.
گوتیشی: نزیکەی لە 80%ـی خەڵک پارەیەکی کەمتر لەجاران بدەن، بۆ ئەوەی کارەبایەکی 24 کاتژمێریان دەستکەوێت، هەروەها پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ پرۆژەی رووناکی لە سەنتەری هەموو پاریزگاکان تەواو بێت، دواتریش بەرەو ناوچەکانی دیکە درێژ دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم پرۆژەیە دەستکەوتێکی گەورەی کابینەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانیە، بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
پێشەوا هەورامانی دەشڵێت: سێ مانگی یەکەم بۆ ئەو بەشداربووانەی دەچنە ناو پرۆژەی ڕووناکییەوە، بەڕێژەی سەدا 15 و 25 تاوەکوو سەدا 50 پاڵپشتی دەکرێن لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بۆ ئەوەی هاونیشتیمان خۆیان ڕابهێنن، هەروەها دەبێت بەپیی پێویست کارەبا بەکار بهێنرێت، کە لەم ڕێگەیەوە بەهەدەردان کەمدەبێتەوە.
روونیشیکردەوە، “لیژنەیەکی باڵا چاودێری پرۆژەکە دەکات، تاوەکو تەواوی کوردستان دەبێتە بەشداربووی ئەم پرۆژەیە، کە سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی ئەو لیژنەیە دەکات، سەرپەرشتی سەرۆک وەیرانیش بۆ ئەوەیە خەڵک سوودمەند بن بە پارەیەکی کەمتر.”