وەزارەتی دارایی راگەیاندراوێک بڵاودەكاتەوە

خواكوڕك

سەبارەت بە باجی مووچەی مووچەخۆرانی کەرتی تایبەت، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە”.

دەقی راگەیەندراوەکە:-

بۆ / سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن
ب/ ڕاگەیاندراوی باجی لێبڕینی ڕاستەوخۆ

بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری، ئاماژە بە پەیڕەوی ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠١٧، کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەرچووە و تایبەتە بە باجی لێبڕینی ڕاستەوخۆ، بۆ کەرتی تایبەت، تێیدا ماوەی پێشکەش کردنی ڕاپۆرت دیاری دەکات.

وەرزی یەکەم لە یەکی کانوونی دووەم دەست پێدەکات، تا کۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ، کە گشت نموونەکانی ڕاپۆرت و پارەدان بەردەستن لە ھەموو بەشەکانی لێبڕینی ڕاستەخۆ لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی باجی کۆمپانیاکان و باجی دەرامەت و پێشکەش کردنیان لە ھەمان بەش دەکرێت، پێش کۆتایی ھاتنی وادەی دیاریکراو لە ٢١ی نیسان، لە دوای ئەم بەروارە، سزای پێویست دەسەپێنرێت بە پێی پەیڕەوی ناوبراو.

شایەنی باسە:- پەیڕەوی ئاماژە پێکراو، تەنھا ئامانجی ڕێکخستن و چۆنییەتی ئەژمارکردنی لێبڕینی ڕاستەوخۆیە، جۆر و ڕێژەکەی نەگۆڕاوە و بڕی باج و ڕێژەکەی پێی یاسای ژمارە ٢٠ی ساڵی ٢٠١١ھەموار کراوە.
بۆ زانیاری، گشت نموونەکان لەسەر پێگەی ئەلیکترۆنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەردەستن.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

Back to top button