هۆشدارییەک لە ترەمپەوە بۆ ئێران: شتێکی خراپ روودەدات 

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئێران دەبێت زوو بڕیار لەسەر پێشنیازێکی ئەمریکا بۆ رێککەوتن لەسەر پرسی ئەتۆمی بدات، ئەگەر نا “شتێکی خراپ روودەدات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتایی گەشتەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەبوزەبی ئیمارات قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و رایگەیاند:” ئیدارەکەی پێشنیازێکی بۆ رێککەوتن پێشکێش بە ئێران کردووە و ، ئەوان ئاگاداری ئەوەن کە دەبێت بەخێرایی هەنگاو بنێن، ئەگەرنا شتێکی خراپ روودەدات.”

 

Back to top button