پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتی”به‌رپرسانی حزبه‌كه‌مان ڕاستگۆ نین له‌گه‌ڵیان كۆنابینه‌وه.
خواكوڕك
پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و ڕایده‌گه‌ێنن” ئاماده‌نین له‌گه‌ڵتان كۆببینه‌وه، چونكه ئێوه ڕاستگۆ نین،ده‌بی گۆرانكاری گه‌وره‌بكه‌ین.
ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی پاش خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتی، وتەبێژی پێشمەرگە دێرینەكان ڕایدەگەیەنێت” ئەوان بێزاربوون لە بەڵێنە درۆینەكانی بەرپرسان و ئامادەنین لەگەڵیان كۆببنەوە، داواش لە هەموو پێشمەرگە دێرینەكان دەكەن كە ڕێزەكانیان یەكبخنەوە و گۆڕانكاری گەورە بكەن لە دۆخی خراپی هاوڵاتیان.
هه‌ر له چوارچیوه‌ی خۆپیشاندانی پێشمەرگە دێرینەكان لە بەردەم مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە ئەمڕۆ چوارشەممە 5/4/2017 لە بەڕێوەچوو، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ڕایانگەیاند : حیزبەكەمان ڕاستگۆ نین و لە برساندا هاتوینتە سەر شەقام و بڕیارمانداوە لەگەڵیان كۆنەبینەوە.
وته‌بێژی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان گوتی” لە ڕێی ڕاگەیاندنەوە پێیان دەڵێین هەموو شتێك سنوری هەیە و بۆ دواجار پێیان دەلێین تكایە داواكاریەكانی خەڵك جێبەجێ بكەن.
گوتەبێژی پێشمەرگە : داوای لە هەموو پێشمەرگە دێرینەكان كرد سەرجەمیان خۆیان ڕێكبخەنەوە و بێنە دەنگ.