بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگ دانراو، هەلیکار دەڕەخسێنێت

ئەمڕۆ یەکشەممە لە ژێر دروشمی وتە بە نرخەکەی بارزانی نەمر “شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتکاری میللەتی خۆی بێت” کارگەی زۆم بەردی بناغەی پڕۆژەی کێلگەی زۆمی بۆ بەخێوکردنی مانگای شیردەر لە دەڤەری بارزان دانا.
راگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی رایگەیاند:” لە بەردەوامی و درێژەپێدانی پڕۆژە مەزنەکەی زۆم، کە لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی و بە پاڵپشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێزدار مەسرور بارزانی، لە پێناو خزمەت گەیاندن بە خەڵک و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ هاووڵاتییان و برەودان بە کەرتی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری لە هەرێمی کوردستان دامەزراوە، ئەمڕۆ 18ـی ئایاری 2025، بە سەرپەرشتی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی لە ڕێورەسمێکدا بەردی بناغەی پڕۆژەی کێلگەی زۆم بۆ بەخێوکردنی مانگای شیردەر لەلایەن کۆمپانیای (GEG construction ) لە دەڤەری بارزان دانرا.
ئەوەش خراوەتە روو :” لە ڕێورەسمەکەدا بەرپرسانی ئیداری، حزبی و سەربازی و ژمارەیەک لە ئاژەڵدار و جووتیار و هاووڵاتییانی دەڤەرەکە بەشداربوون و لەلایەن بەڕێز مەلامستەفا بارزانی ووتارێک پێشکەشکرا، بەڕێزیان لە ووتارەکەیدا تیشکی خستە سەر هەنگاوەکانی پڕۆژەی زۆم، کە مەبەست لێی ڕەخساندنی هەلی کاری زیاترە بۆ گوندنشین و جووتیار و هاووڵاتییان و بەرهەمهێنانی بەرهەمی خۆماڵی و پشت بەستن بە داهاتی ناوخۆیی، بۆ ئەم مەبەستە پڕۆژەی کێلگەی زۆم بۆ بەخێوکردنی مانگای شیردەری ڕاگەیاند، کە چوار بەشی سەرەکی لە خۆی دەگرێت کە بریتین لە: کێلگەی زۆم بۆ بەخێوکردنی مانگای شیردەر، پڕۆژەی زۆم بۆ کشتوکاڵ، سەنتەری ڤێتەرنەری زۆم، زۆم مارکێت