توركمانه‌كان: به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كه‌ین.

خواكوڕك

 سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی و ریفراندۆمی خه‌ڵكی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت “ئه‌وانه‌ی دژی سه‌ربه‌خۆی كوردستانن له‌ هه‌رێم و كه‌ركوك، سه‌ر به‌ لایه‌نێكی شیعه‌ن و نوێنه‌رایه‌تی ئێمه‌ ناكه‌ن، ئێمه‌ به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ك پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆی كوردستانین.

(محەممەد ئیلخانی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی راگەیاندوه‌”له‌وه‌ته‌ی توركمان هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن رژێمه‌كانی عێراقه‌وه‌ ده‌چه‌وسێندرێته‌وه‌، بۆیه‌ بهه‌موو شیوه‌یه‌ك وه‌كو پاره‌ته‌ توركمانه‌كان پاڵپشتی له‌ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كه‌ین، باشترین بژارده‌ و هه‌ل بۆ ئیمه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌شداربین له‌ ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان و چاره‌نووسی خۆمان دیاریبكه‌ین پێكه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان ببێت به‌ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

(ئیلخانی) گوتیشی”ئێمە وەكو حیزبەكانی كۆمەڵەی لیبراڵیی توركمانی و پارتی دیموكراتی كوردستانی و پارتی گەلی توركمانی و پارتی رزگاری توركمانی و كۆمەڵەی رووناكبیرانی توركمانی و حیزبی یەكێتیی توركمانی و حیزبی شیوخی توركمانی و پارتی گەشپێدانی توركمانی كە ئەو حیزبانە لە ھەرێم و كەركووكن، كۆ بووینەوە و تێكڕا پشتگیریی خۆمان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم دەربڕیوە، بۆیە منیش بە نوێنەرایەتیی ئەو حیزبانە قسە دەكەم و پاڵپتشین بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌ هه‌موو جۆرێك.

ئیلیخانی زیاتر گوتویه‌تی” ھەندێك ھەن كە بەشێكن لە توركمانەكانی كەركووك نەك ھەموو عێراق و سەر بە لایەنێكی شیعەن، بۆ جێبەجێكردنی ھەندێك مەرامی خۆیان دژایەتیی ھەرێمی كوردستان دەكەن كە لایەنگرانی لایەنێكی سیاسین، گەرنا پێكھاتەی توركمانی بە گشتی دەیەوێت لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بێت و پشتگیری لە ریفراندۆم دەكات.

Back to top button