سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاعیری گەورەی کورد مەدحەت بێخەو دەکات

ڕۆژی دووشەممە 19ی ئایاری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاعیری گەورەی نەتەوەیی کورد مەدحەت خدر عەبدوڵڵا ناسراو بە مەدحەت بێخەو کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی وێڕای هەواڵپرسینی، ڕۆڵی مامۆستا مەدحەت بێخەوی لە بزاڤی ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی و دەوڵەمەندکردنی ئەدەبیاتی شۆڕش و نیشتیمانپەروەری و کوردایەتی بەرز نرخاند. سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە سروودی (ئێمە پێشمەرگەین هەتا ماوین لە ژین)ـدا کە شیعری مامۆستا مەدحەت بووە و بە دەنگی هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان فواد ئەحمەد گوتراوەتەوە و هەروەها لەڕێی چەندین سروود و شیعری نەتەوەیی تر جێدەستی مامۆستا مەدحەت لە پێشخستنی گیانی نەتەوەخوازی و خۆشەویستیی نیشتمان لەناو ڕیزەکانی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان دیار بووە. سەرۆک بارزانی دەستخۆشی لە ئەرک و ماندووبوونی مامۆستا مەدحەت بێخەو کرد لە خزمەتکردنی بواری شیعر و سروودی منداڵانی کوردستان و هیوای لەشساغی و تەمەندرێژی بۆ مامۆستا مەدحەت خواست.

Back to top button