د. شێرزاد ئەحمەد: سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوێكی گرنگە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی کوردستان

پسپۆڕێکی بواری ئابووری و سه‌قامگیری دارایی، سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا بە هەنگاوێکی گرنگ لە بواری وزە لەقەڵم دەدات.
د. شێرزاد ئه‌حمه‌د، پسپۆڕی ئابووری، رایگەیاند: “ئه‌م سه‌ردانه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌ردانێكی گرنگه له رووی دیپلۆماسی و ئابوورییه‌وه، ئابووری و سیاسه‌ت دوو رووی یه‌ك دراون و كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر یه‌كتری هه‌یه. به‌شداری سه‌رۆكی حكومه‌ت له كۆڕبه‌ندی وزه له ئه‌مریكا و چوونی بۆ ئه‌مریكا، بێگومان گرنگی خۆی هه‌یه بۆ كوردستان و ناوچه‌كه‌ش، ماوه‌ی 5 رۆژ ده‌مینێته‌وه، یه‌كه‌م سه‌ركرده‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه به‌شداره له‌م كۆڕبه‌نده، ئه‌مه گرنگی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌خات و ده‌رفه‌تیشه بۆ ئاشنابوونی كوردستان له ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت له رووی ئابوورییه‌وه، چونكه سه‌قامگیری ئابووری له كوردستان گه‌شه‌ی ئابووریی به دوای خۆیدا هێناوه، كه ئه‌مه بۆ كۆمپانیا ئه‌مركییه‌كان گرنگه. هه‌بوونی سه‌قامگیری سیاسی و دارایی كارگه‌رییان له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووریدا ده‌بێت و وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌وه بۆ كوردستان راده‌كێشێت.“
هەروەها گوتیشی، چوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ دیداری ئابووری، وزه‌ی كوردستان روون ده‌كاته‌وه بۆ كه‌رتی وزه له ئه‌مریكا، كه ئه‌مه ئامانجه گرنگه‌كه‌یه و ماوه‌یه‌كیشه هێرشی گرووپه‌كان بۆ سه‌ر كۆرمۆر كه‌م بووه‌ته‌وه و سه‌قامگیری باش دروست بووه، چوونی كاك مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌وه‌یە نه‌وتی كوردستان هه‌نارده بكرێته‌وه و چیتر ئه‌و پرسه دوانه‌خرێت، چونكه كوردستان ده‌یه‌وێت به‌شدار بێت له به‌هێزكردنی ژێرخانی وزه‌ی نه‌وت له ناوچه‌كه و بۆ بودجه‌ی گشتی عێراقیش باش ده‌بێت.“