شاندی كوردستان یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فواد مه‌عصوم له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی و ریفراندۆم له كوردستان ئه‌نجامدا
خواكوڕك
شاندێکی هەرێمی کوردستان کە بە بەشداریی نوێنەری سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان و هه‌ردوو حزبی باڵا ده‌ست له هه‌رێم پارتی و یه‌كێتی بۆ دانوستان لە بەغدان و یەکەم کۆبوونەوەیشیان لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق ئه‌نجامدا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5/4/2017 پاش گەیشتنیان بۆ بەغدا، شاندەكە سەرەتا لە كۆشكی كۆماری پێشوازییان لێ کرا و لەگەڵ سەرۆک کۆمار‌دا کۆ بوونەوە، دواتر لەگەڵ (عەممار ئەلحەکیم) سەرۆکی هاوپەیمانیی نشیتیمانیی عێراقی و (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراقدا کۆ دەبنەوە.
شاندەكە پێكھاتووە لە (فوئاد حوسێن) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان و (فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، (عەدنان موفتی) ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) لە کۆبوونەوەکاندا، پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكانی شاندی ھەرێمی كوردستان دەبێت لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق.