سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان جۆ ویڵسن کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئااری 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان جۆ ویڵسن کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی پێویستیی پەرەپێدان و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕ کرا. سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئەمەریکا و بە تایبەتی کۆنگرێسمان ویڵسنی کرد بۆ پشتیوانیی بەردەوامییان لە هەرێمی کوردستان . کۆنگرێسمان جۆ ویڵسن، پشتگیریی خۆی بۆ کوردستانێکی بەهێز دووپات کردەوە و پیرۆزبایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکانی بواری وزە کە دوێنێ لە واشنتن کران.