ئەمریکا: رەنگە سووریا لە چەند هەفتەیەکی دیکەدا دابەش ببێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ: رەنگە سووریا لە چەند هەفتەیەکی دیکەدا دابەش ببێت
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هۆشداری لە تێكچوونی دۆخی سووریا دا و گوتی: هەڵسەنگاندنی ئێمە بۆ دۆخەکە ئەوەیە؛ بە ڕەچاوکردنی ئەو ئاڵنگارییانەی کە رووبەڕووی حکومەتەکەی ئەحمەد شە*رع بووەتەوە، رەنگە چەند هەفتەیەک نەک چەند مانگێک لە رووخانەوە دوور بێت.
دەشڵێت، رەنگە ئەو ئاڵنگارییانە، سووریا بەرەو شەڕێکی ناوخۆیی وێرانکەر ببات و وڵاتەکە دابەش بکات.