سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 5/20، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و گرنگیی پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێم و ئەمەریکا کرا.
کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت، پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.