كەناڵێكی عەرەبی هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی سەربەخۆی كوردستان ئاشكرا دەكات

خواكوڕك 

كەناڵێكی عەرەبی هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی سەربەخۆی كوردستان ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت، كە دۆناڵد ترەمپ دژی سەربەخۆی كوردستان راناوەستێتەوە، دەلێت دۆناڵد ترەمپ دەلێت رێگری ناكەین لە راگەیاندنی سەربەخۆی كوردستان”.

كەناڵی شەرقیەی عێراقی راپۆرتێكی هەواڵی لەسەر سەربەخۆی كوردستان و هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت، دەلێت دۆناڵد ترەمپ رێگری ناكات لە سەرەبەخۆی كوردستان، دەلێت هەروەها سەرۆكی ویلایەتی یەكگرتووەكانی ئەمریكا رێز و ئیحترامی هەیە بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران نێچیرڤان بارزانی، هەیە”.

كەناڵەكە ئاشكراشی كردووە كە دۆناڵد ترەمپ هەڵوێستی لەسەر سەربەخۆی كوردستان وایە كە دەبێت هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا بگەونە رێكەوتن و ئەمریكا رێگری لە سەربەخۆی كوردستان ناكات”.

Back to top button