پەیامێکی تووند لە ئەمریکاوە بۆ عێراق لەبارەی هەرێمی کوردستان

مارک رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کە هاوکات راوێژکاری ئاسایشی کۆشکی سپییە، لە کۆنگرێسی ئەمریکا قسەی کرد و هەڕەشەی لە عێراق کرد بەوەی دەبێت ئۆتۆنۆمی کوردستان و مافەکانی بپارێزێت.
مارک رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: ئاماژەمان بەوە کردووە کە شێوازی مامەڵەکردنی ئێمە لەگەڵ عێراق ئەو ئۆتۆنۆمییەیە کە کورد لەو بەشەی وڵاتەکە هەیانە و رێگەپێدانە بە بووژانەوەی ئابووری کە رێگە بە بووژانەوە و سەرکەوتنیان دەدات.
باسی لەوەش کرد، بەرپرسانی عێراق خواستیان بۆ پەیوەندییەکی باشتر و نزیکتر لەگەڵ ئەمریکا دەربڕیوە، ئێمەش روونمان کردووەتەوە بنەمای سەرەکی بۆ ئەمە رێزگرتنە لە کۆمپانیاکانی ئێمە کە لە عێراق کار دەکەن و رێزگرتنە لە ئۆتۆنۆمیی گەلی کورد.