سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سێناتۆر تێد بەد کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ سێناتۆر تێد بەد کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا جیا لە دووپاتکردنەوەی خواستی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، جەخت لە بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە کرایەوە.

گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێم، چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە بوارەکانی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و وزە و کارەبا و سیستەمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوارییە گشتییەکان و هەروەها هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

 

Back to top button