سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان مایک ڕۆجەرز کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ کۆنگرێسمان مایک ڕۆجەرز سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریی سەربازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا جەخت لە بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە کرایەوە .
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کات و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی سووریا و ناوچەکە تاوتوێ کرا.