سەرۆکی حکومەت لەگەڵ هەردوو کۆنگرێسمان سێس مۆڵتن و براد شێرمان کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ سێس مۆڵتن و براد شێرمان ئەندامانی کۆنگرێس کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا جەختییان لە بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەدا کردەوە.

چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی پێشمەرگە و کەرتە جۆراوجۆرەکاندا و گۆڕانکارییەکانی سووریا ، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

Back to top button