حاڵەتێكی دیكەی تای خوێنبەربوونی لە دهۆك راگەیاندرا

وەزارەتی تەندروستی حاڵەتێكی دیكەی تای خوێنبەربوونی لە سنووری پارێزگای دهۆك راگەیاند کە ئافرەتێكی تەمەن 43 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدییە.

لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: “حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمار کرا ئەویش ئافرەتێکی دانیشتووی سنووری ناحیەی شیلادزێیە لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک و تەمەنی 43 ساڵە، پیشەی ئافرەتی ماڵە لە هەمان خێزان خوشکی حاڵەتی پێشووە، کە دوو هەفتەی پێشوو بەداخەوە گیانی لە دەست دا بەهۆی بەرکەوتە و بوونی ئاژەڵی ماڵی و گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی دەگیرێتەبەر، لە ئێستادا لەژێر چاودێریی چڕە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت.”

هەروەها وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتییان دەکات و، جەخت لەسەر جێبەجێکردنی رێنوێنییەکانی وەزارەتی تەندروستی دەكەینەوە، لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێتێرنەری ئاگادار بکەنەوە یان هاووڵاتییانی بەرکەوتوانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بە بێ دواکەوتن.”

ئەوەشی خستە ڕوو، كە “تا ئێستا دوای بوونی چەندین حاڵەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوان لەماوەی مانگی رابردوو، دەرەنجام تەنها سێ حاڵەت دەسنیشانکراون و پشتڕاستکراوەتەوە کە بەداخەوە حاڵەتێکیان لەشاری دهۆک بوو کە دوو هەفتەی رابردوو لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانی لەدەست دا و حاڵەتی دووەم بە تەواوی چاکبووەوە و لە نەخۆشخانە دەرچووە، لەگەڵ حاڵەتێکی دانیشتووی شاری مووسڵ کە ئێستا لەشاری هەولێر چارەسەر وەردەگرێت.”

Back to top button