سەرۆکی حکومەت لەگەڵ هەردوو سیناتۆر ڕۆجەر ویکەر و جاک ڕید کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر ڕۆجەر ویکەر، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریی سەربازيی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و سێناتۆر جاک ڕید، ئەندامی لیژنەکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو سیناتۆر پشتیوانیی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و جەختیان لە گرنگیی پتەوکردنی هاوبەشی و هاوپەیمانیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە.

Back to top button