دواین زانیاری لەبارەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا
خواكوڕك
دواى كۆبوونه‌وه‌ى شاندى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان عه‌دنان موفتى رايگه‌ياند، ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك ناهێنرێته خواره‌وه، رەوتی سەدریش پێی وایە، لە دەستوور هەڵبژاردنی ئارەزوومەندانە هەیە عێراق ئيتيحاديه و هه‌رێمى كوردستان تايبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌يه”.
ئەمرۆ شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كرد، لەگەڵ رەوتی سەدر كۆبوونەوەو لە میانی كۆبوونەوەكەدا هەردووڵا بەیەكەوە كۆنگرەی رۆژنامەنووسیان ئەنجامدا كە تێیدا عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی گوتی ئێمە ئاڵای كوردستان لە بەغدا ناهێنینە خوارەوە لە كەركووك، هەروەها رەوتی سەدر دەشلێت ئەو تايبه‌تمه‌ندييه هه‌موو بواره‌كان ده‌گرێته‌وه و پێويستيان به دانووستان و لێكتێگه‌يشتنى هاوبه‌ش هه‌يه”.
هەر ئەمرۆ شاندی هەرێمی كوردستان و سەلیم جبوری كۆبوونەوە پاشان لەلایان سەلیم جبوری و فازل میرانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجامدرا، لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیەكەدا، فازل میرانی رایگەیاند كە لەگەڵ سەلیم جبوری باسی ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان و ئاڵای كوردستان لەكەركووكمان كردوە، هەروەها فازل میرانی گوتیشی مافی ریفراندۆم چۆن مافی هەموو گەلانی دونیایە ئەوهاش مافی گەلی كوردستانە وەك چۆن مافی گەلی فەلەستینیشە”.