سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/22، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ برادلی سمیس بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری دارایی و سیستەمی بانکی کرا.

بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، سەرسامی خۆی بە پێشکەوتنەکانی پڕۆژەی (هەژماری من ) نیشاندا و هەموو پشتیوانییەکی وەزارەتەکەی بۆ پڕۆژەکە و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و گوتی پێزانینێکی زۆرمان بۆ هەوڵ و چاکسازییەکانی سەرۆکی حکومەت لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا ،بە تایبەتی لە بواری داراییدا هەیە و ئەو چاکسازییانە دەکرێ ببنە نموونە بۆ وڵاتانی تریش.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکای کرد لە چاکسازییەکان و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە چاکسازییە داراییەکان و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان دووپاتکردەوە.

Back to top button