سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری ئاسایشی ناوخۆى ئەمریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/22، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ کریستی نۆوم وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا ، بە تایبەتی لە بواری ئەمنی و ڕاهێنان و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو.