
سەرۆکی حکومەت: چاکسازییەکانی بواری وزە و بانک تەنیا لە سوودی ئێمەدا نین
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە پەیامێکی دەڵێ: لە چاکسازییەکانی کوردستان تەنیا ئێمە سوودمەند نین.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ئێکسدا نووسیوویەتی: چاکسازییەکانی کوردستان لە بواری وزە و بانک و هەمەچەشنکردنی ئابووری، تەنیا لە سوودی ئێمەدا نین، بەڵکو سەقامگیری و بووژانەوە بۆ تەواوی عێراق و ناوچەکەش بەدی دێنن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوبەشێکی سەرەکیانە لەم ئەرکەدا.