وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: ئێستا ده‌توانن ئه‌نجامی كۆتایی ساڵی خوێندنی بازنه‌ی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی له ئەپلیکەیشنی (ئی هەڵسەنگاندن) وه‌ربگرن

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی ئایاری 2025، لێژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه.
له ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه: ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی ئازیزی بازنەی یەکەمی خوێندن (پۆلی یەکەم، پۆلی دووەم، پۆلی سێیەم)ی بنەرەتی (حکوومی) دەکەینەوە كه ئێستا ئەنجامی کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥، لە ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی Android و IOS بەردەست دەبێت، دایک و باوکانی ئازیز دەتوان بەرێگەی ئەم ئەپلیکەیشنە یارمەتی قوتابیەکان بدەن بۆ زانینی ئەنجامەکان.
تێبینی، کار لەسەر دوایین نوێبونەوەی (update) ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن بکەن.