گۆڕان تاوەكو ئێستا جیاوازی لەنێوان راگەیاندنی دەوڵەت و بەرێوەبردنی دەوڵەت ناكات
خواكوڕك
مامۆستایەكی زانستەسیاسیەكان لە زاكۆی سەڵاحەدین رایگەیاند گۆڕان تووشی قەیرانی شوناس بووە كە ناتوانێت جیاوازی لەنێوان راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان و بەرێوەبردنی دەوڵەتی كوردستان بكات”.
مامۆستایەكی زانكۆی ساڵح مەلا عومەر لە لێدوانێكی دا رایگەیاند، ئەگەر سەیری مەرجەكەی گۆڕان بكەین بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان و ریفراندۆم، ئەوە لەوە تێدەگەیت، كە گۆڕان تووشی قەیرانی شوناس بووە، ناتوانێت جیاوازی لەنێوان راگەیاندنی دەوڵەت و بەرێوەبردنی دەوڵەت بكات لێرەیە هەست بە قەیرانی شوناسی گۆڕان بكەیت”.
شایانی باسە پێشتر گۆڕان لە بایاننامەیەكدا رایگەیاندبوو، كە ئەوان مەرجیان بۆ ریفراندۆن و سەربەخۆی كوردستان هەیە، ئەویش كارا كردنەوە پەرلەمان و دامەزراوەكانی تر بێت، بەڵام ئەو مامۆستایەی زانكۆ دەلێت ئەمە قەیرانی شوناسی گۆڕانە كە ناتوانێت جیاوازی لەنێوان پرسەكان بكات”.