وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەنجامی پۆڵی 12 ی ئامادەیی 5 بڕیاری دەرکرد و ، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەکانی کردووە تێدا هاتووە:” نمرەی پۆلی 12 ی ئامادەیی ئەمساڵ بە شێوەی دیجیتاڵی رادەگەیەنرێت و، هیچ مەراسیمێکی خەڵاتکردنیش ئەنجام نادرێت .
ئەوەش خراوەتە روو:” بنەمای هەڵسەنگاندن دەگۆڕێت بۆ شێوازی زانستیانەتر .
دەقی بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە :
1. بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی پۆلی 12 بە هەموو بەشەکانییەوە، هیچ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ناکرێت، وەزارەت بە ڕێگەی دیجیتاڵی نمرەکان دەداتەوە.
2. هیچ پێوەرێک لەسەر ئاستی تاک، (یەکەم، دووەم و سێیەم) دیاریناکرێت دەبێت سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان پابەند بن.
3. نە وەزارەت نە بەڕێوەبەرایەتییەکان هیچ مەڕاسیمێکی خەڵاتکردن ئەنجام نادەن، هەر سەرپێچییەک لەو ڕێنماییانە ڕێکاری کارگێڕی و یاسایی لەبەرامبەری دەگیرێتە بەر.