49 ساڵ بەسەر ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخوازدا تێدەپەڕێت

49 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ، رۆژی 26 گوڵانی 1976 شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخواز بە فەرمانی بارزانی نەمر و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆك بارزانی وەک درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، بۆ تەواوكردنی ئامانجە بەدینەهاتووەكانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی خەڵكی كوردستان یەكەم بڵێسەی دا، کورد بە هەموو جیهانی گوت ئێمە ماوین.
شۆڕشی گوڵان هەستانەوەی کورد بوو بەڕوویی نەیاران.
شۆڕشی گوڵان “شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز” لە 26ی گوڵانی 1976 له لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه به سه‌رپه‌ر‌شتیی سەرۆک مەسعود بارزانی دژی ڕژێمی به‌عسی عێراق له باشووری كوردستان هه‌ڵگیرسا و توانی دۆزی گەلی کوردستان بگەیەنێتە قۆناغێک و بەرهەمەکەی دامەزراندنی ئەم هەرێمی ئێستای کوردستان بێت.
لە ساڵی 1975 بە پیلانێکی نێودەوڵەتی و هەرێمی شۆڕشی ئەیلوول تووشی نسکۆ بوو، بەو هۆیەشەوە هەزاران کەس ئاوارەی ئێران بوون. بەڵام لە 26ی گوڵانی 1976 و دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر نسکۆی ئەیلوول، به‌فه‌رمانی مەلا مستەفا بارزانیی شۆڕشی پێشكه‌وتنخوازی گوڵان، وه‌ك درێژه‌پێده‌ری شۆڕشی ئه‌یلوول بۆ ته‌واوكردنی ئامانجه به‌دینه‌هاتووه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی خه‌ڵكی كوردستان هەڵگیرسا و خەباتی دژ بە ڕژێمی بەعسی ئەو کات دەست پێ کردەوە، ئەو شۆڕشە، گیانی یه‌كڕیزیی و هاوسه‌نگه‌ریی گه‌لی كوردستانی به‌رجه‌سته كرد، تاوه‌كو پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی، كه هه‌وێن و داینه‌مۆی ڕاپه‌ڕینه‌ی ساڵی 1991 بوو.