دوو ناوی تری سەركردەی داعش ئاشكرا كرا كە ئەمرۆ كوژراون

خواكوڕك

بەپێی زانیاریەكانی پەیچی فەرمی دژە تیرۆری كوردستان كاتژمێر 12ى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 5-4-2017، فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ گه‌ڕه‌كى هه‌ره‌مات له‌ به‌رى راستى شارى مووسڵ پێگه‌يه‌كى تێرۆريستانى (داعش)يان له‌ ناو وێستگه‌ى كاره‌با بوردومان كرد، له‌ ئه‌نجامى‌ ئه‌و بۆردومانه‌دا سه‌ركرده‌يه‌كى ئه‌و گرووپه‌ به‌ناوى هاشم محه‌مه‌د عه‌بدلوه‌هاب ناسراو به‌ ئه‌بو عه‌بدولڵا – به‌رپرسى مه‌زافاتى (داعش)- به‌ڕه‌گه‌ز سعودى كوژرا.

هه‌روەها له‌م بۆردومانه‌دا سه‌عب تاڵب خڵه‌يف – ناسراو به‌ ئه‌بو زوهه‌ير – به‌رپرسى سه‌ربازيى له‌ قاتعى هه‌ره‌مات – به‌ڕه‌گه‌ز تونسى كوژرا.

Back to top button