هۆشیار زێباری: رۆژانی داهاتوو قۆناغی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی رایدەگەیەنێت، لەسەر هەموو وردەکارییەکانی حوکمڕانی کاری باش کراوە و لە پێکهێنانی کابینەی نوێ نزیک بووینەتەوە.
هۆشیار زێباری، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی گوتی: لە کۆبونەوەکانی شاندە سیاسی و تەکنیکییەکان لەسەر هەموو وردەکارییەکانی حوکمڕانی کاری باش کراوە، دەبێت وەرەقەیەکی سیاسی و دیدگایەکی هاوبەش و بەرنامەی حوکمڕانی هەبێت و پێداچوونەوە بە هەموو شتەکانی رابردوو بکەینەوە کە لە کابینەکانی رابردوو هەبوو، بە جۆرێک یەک هەرێم ، یەک حکومەت، یەک لەشکر هەبێت، ئێمە ئەو بابەتەمان تەواو کردووە.
دەشڵێت:” ئێستا چووینەتە وردەکاری دابەشکردنی سەرۆکایەتییەکان و وەزارەتە سەرەکی و خزمەتگوزاریییەکان، ئەم ماوەیە یەکلاکەرەوە دەبێت، چونکە بڕیاربەدەستەکان لە دەرەوە بوون و ئێستا گەڕاونەتەوە.