پرۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێرای هەولێر، بەم نزیکانە قۆناغی یەکەمی تەواو دەبێت

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت ، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێرا، مانگی حەوت تەواو دەبێت .

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند “پرۆژەی گەیاندنی فریاگوزاری ئاوی خێرا قۆناغ بە قۆناغ کاری لەسەر دەکرێت و، ئەو قۆناغانەی کە پێویستن بۆ بەرهەمهێنان و خاوێنکردنەوەی ئاو “ئینتێک” سەدا 95ـی تەواو بووە، پرۆژەی گەیاندنەکە ئێستا خێرا بووە.

دەشڵێت: ئێستا پەمپی ئاو دەبەسترێت، هەروەها دانانی بۆرییەکان لە نێوان هەر سێ وێستگەکە تەواو بووە. لە ناو شاریشدا سەدا 85 کار کراوە.

باسی لەوەشکرد “بۆ مانگی حەوت، لە سەدا 57 پرۆژەکە ئاوی پێدا دێت، تەواو دەبێت کۆی پرۆژەکەش سەدا 78ـی تەواو بووە.”

Back to top button