نەتەوە پەرستە توركەكان: بارزانی پلانی دابەشكردنی توركیای هەیە
خواكوڕك
ئەمرۆ چوارشەممە، 5ی 4ی 2017 ئەندام پەرلەمانێكی پێشووی توركیا رایگەیاندووە، كە بارزانی پشگیری لە ریفراندۆم دەكات بۆ دابەشكردنی توركیا و سیستەمی فیدرالی لەتوركیا و دەلێت بارزانی پلانی زۆر درێژی بۆ توركیا هەیە، بەڵام هیچ هەڵوێستێك لەلایان ئەكپارتی نیە، بۆ ئەوەی رێگری بكات لە دەوڵەتی كوردستان و دەلێت ئەكپارتی تۆمەتبارە بە پاڵپشتی بارزانی لە دابەش كردنی توركیا و راگەیاندنی سەربەخۆی كوردستان”.
ئومێد ئۆزداغ ئەندام پەرلەمانی پێشووی پارتی نەتەوە پەرستی توركیا( مەهەپە) ئاشكرا دەكات كە بارزانی زۆر دوورمەودایانە كار لەسەر دابەشكردنی توركیا دەكات لەدەوڵەتێكی مەركەزی بۆ دەڵەتێكی فیدراڵی و هەڵیش دەدات دەوڵەتی كوردستان لە باكوری عێراق رابگەێنێت، بەڵام ئەوەی تاوەكو ئێستا جێگای گومانە هەڵوێستی ئەردۆگانە، لەهەمبەر هەنگاوەكانی بارزانی دا”.
هەروەها ئەو ئەندام پەرلەماتارەی پێشووی تورك دەلێت، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پشتیوانی سەركەوتنی ریفراندۆمی دەكات، بۆ ئەوەی توركیا ببێتە دەوڵەتێكی فیدراڵی باسیشی له‌وه كرد كه رۆژی 28ی مارس رۆژێكی ره‌شه به نێوچاوانی توركیاوه، چونكه به‌به‌ر چاوی توركیاوه ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك هه‌ڵكرا، كه‌چی ئاكپارتی هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بوو”.
گوتیشی بارزانی كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی به‌ڵێ له نه‌خێر زیاتر بێت لە ریفراندۆم، تا له‌و رێگه‌یه‌وه توركیا بكاته ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵ، هه‌روه‌ها تا له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ رابگه‌یه‌نێ، ئه‌مانه هه‌مووی به به‌رچاوی توركیاوه ده‌كرێت.
ئۆزداغ پێی وایه ئه‌گه‌ر له 16ی نیساندا كه رۆژی گشتپرسییه له توركیا، ده‌نگی به‌ڵێ زیاتر بوو، ئه‌وكات توركیا ده‌بێته توركیایه‌كی فیدراڵی و باكووری كوردستانیش به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی فیدراڵییه‌تی پێ ره‌وا ده‌بینرێ”.