وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: پشتیوانی خۆمان بۆ هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز دووپات ده‌كه‌ینه‌وه

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، كە پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی كوردستانێكی بەهێز دووپات دەكەنەوە و لەبارەی گرێبەستەكانیشەوە، دەڵێت، كە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، سوپاسی مەسرور بارزانی کردووە بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکان و جەخت لەوەش دەكەنەوە، كە هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكا و عێراقیشه.
ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی ئایاری 2025، تامی بروس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە پرێس کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: پشتیوانی خۆمان بۆ هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و ڕێزگرتن له هه‌رێمی كوردستان كۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌كیی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه له‌گه‌ڵ عێراق.”
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، باسی لەوەش كرد، كە هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكا و عێراقیشه.
سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و حكوومەتی هەرێمی کوردستان، تامی بروس، گوتی: “ماركۆ روبیۆ و مه‌سرور بارزانی گفتوگۆیان له‌باره‌ی زیادكردنی قه‌باره‌ی بازرگانی كردووه، باسیشیان له پاراستنی مافی پێكهاته‌كان كردووه.
ئەوەشی خستە ڕوو، كە ماركۆ روبیۆ سوپاسی مه‌سرور بارزانی كرد بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كان، هەروەها جارێكی دیكه پاڵپشتی له‌و ڕێككه‌وتنانه ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراون.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەش دا، كە ئەو گرێبه‌ستانه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولادایە و جەختی لەوەش کردەوە، هانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ده‌ین پێكه‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی غاز كار بكه‌ن.
دەشڵێت: غازی هه‌رێمی كوردستان هاوكار ده‌بێت كه عێراق له بواری وزه سه‌ربه‌خۆ بێت.
لەبارەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە هەرێمی کوردستان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ڕایگەیاند: كۆمپانیاکانی وڵاتەکەمان به ملیاران دۆلار له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنانیان كردووه.