بژمێری خەمڵاندنی بڕی بەکارهێنانی کارەبای 24 کاتژمێری چالاک کرا

پڕۆژەی رووناکی بژمێری فەرمی خەمڵاندنی رێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ ئامێرەکانی ناو ماڵی خستە بەردەست هاووڵاتیان.

له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا پڕۆژەی رووناکی رایگەیاند : له‌مه‌ودوا بژمێری فەرمی خەمڵاندنی رێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ ئامێرەکانی ناو ماڵ بەردەست ده‌بێت بۆ هاووڵاتیان.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ئەم بژمێرە تاکە بژمێری فەرمییە کە تییایدا رێنماییەکان و ژمارە فەرمییەکانی وەزارەتی کارەبا تێیدا جێبەجێکراوە لە شێوازی لێکدانەوەی رێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ ئامێرە کارەباییەکانی ناو ماڵ.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پرۆژه‌ی رووناكی كه‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ سووده‌كانی ئه‌م بژمێره‌ بۆ هاووڵاتییان هاتووه‌:

– زانینی رێژەی بەکارهێنانی هەر ئامێرێکی ناو ماڵ کە لە بژمێرەکەدا تێکڕای ئاسایی بەکارهێنانی کارەبا بۆ هەر ئامێرێک ڕوونکراوەته‌وە.

– ئەم بژمێرە دەبێتە هۆی ئەوەی هاووڵاتییان ئاگاداربن لەوەی کام جۆری ئامێر زۆرترین بڕی کارەبا بەکاردەهێنێت، ئەمەش وادەکات هۆشیاری زیاتر بۆ هاوڵاتی دروست ببێت و بەرپرسیارانە کارەبا بەکاربهێنێت.

– خەمڵاندنی رێژەی بەکارهێنانی مانگانەی کارەبا و زانینی بڕی ئەو پسوولەیەی پێشبینی دەکرێت بگەڕێتەوە لە کۆتایی مانگدا.

چۆنیەتی بەکارهێنان:

– سەردانی ماڵپەڕی پڕۆژەی رووناکی بکە و بڕۆ سەر بەشی بژمێر.

– بڕۆ سەر بژمێری رێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ ئامێرەکانی ناو ماڵ – کیلۆوات کاتژمێر

– ئەو ئامێرانە هەڵبژێرە کە دەتەوێت خەمڵاندن بۆ رێژەی بەکارهێنانی کارەبایان بۆ بکەیت

– ژمارەی ئامێرەکان، کاتژمێرەکانی کارکردن و بڕی توانای کارەبایی ئامێرەکە بنووسە کە بە یەکەی وات دەپێورێت. “دەتوانێت توانای کارەبایی هەر ئامێرێک بزانیت لەڕێگای خوێندنەوەی لەزگەی سەر ئامێرەکان کە تیاییدا ژمارەی وات نووسراوە لەکاتی خستەنسەری زۆرترین باری کار کردن لەسەر ئامێرەکە”.

راستەوخۆ بژمێرەکە رێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ هەموو ئامێرەکان دەخەمڵێنێت و کۆی گشتی لە مانگێکدا دەنووسێت.

بۆ چوونه‌ ناو بەستەری بژمێری خەمڵاندنی رێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ ئامێرەکان ناو ماڵ لێره‌ كلیك بكه‌

 

Back to top button