وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەڵامی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەداتەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامێکی بە زمانی عەرەبی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق و تەیف سامی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: ئەو رێڕەوەی وەزارەتەکەتان گرتوویەتییەبەر لە دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی دەستووری عێراقە؛ دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت پشت بە داهاتە فیدراڵییە کۆکراوەکان ببەستێت نەک خەرجی کردەیی.

لە راگەیێندراوەکەدا، وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئەمساڵ بەپێی رێککەوتن بڕیار بووە عێراق 13 ترلیۆن و 334 ملیار و 587 ملیۆن دینار بنێرێت بۆ کۆی 12 مانگەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا 4 ترلیۆن و 223 ملیار و 625 ملیۆن و 165 هەزار دینار هاتووە.

هەروەها ئەوەش هاتووە، عێراق 9 ترلیۆن و 110 ملیار و 961 ملیۆن و 835 هەزار دینار ماوە کە بۆ ساڵی 2025 بینێرێت.

Back to top button