ئامانج ڕەحیم: بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچە بڕیارێکی ملزمە بۆ هەموو دەسەڵاتەکانی عێراق

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران دەقی ئۆرجیناڵی بڕگەی “شەشەم”ی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵ وەك خۆی وەرگێڕاوە و  دەقەكەدا هاتووە، ناكۆكی نێوان حكوومەتی فیدراڵ و هەرێم نابێ ببێتە هۆی خەرجنەكردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا.

ئەمڕۆ هەینی 30ی ئایاری 2025، ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك شەشەم بڕگەی لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵ داناوە و كە بەم شێوەیە، لە لاپەڕەی 15 لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (224 و موحدتها 269/ اتحادية/ 2023) لە 21ی شوباتی 2024دا هاتووە،  کە بڕیارێکی مولزەمە بۆ هەموو دەسەڵاتەکان ونابێت هیچ یاسا و بڕیار ونووسراوێک پێچەوانەی ئەمە دەربچێت.

لە خاڵەكەدا “شەشەم” هاتووە،  ناکۆکی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێم دەربارەی جێبەجێکردنی مادەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق ژمارە (13)ی ساڵی 2023، و بە تایبەتی هەردوو ماددەی (12 و 13)ی یاساکە، نابێت ببێتە هۆکاری سەرەکی خەرجنەکردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە هەرێم لە کاتی دیاریکراوی خۆی.

ئامانج رەحیم وەك تێبینییەك ئاماژەی داوە، هەردوو مادەی 12 و13 ی یاسای بودجە پێوەندارە بە داهاتی نانەوتی و پابەندیی نەوتی هەرێم، کە هەردوو حکومەت ناکۆکیان هەیە لەسەر چۆنییەتی جێبەجێکردنی هەردوو مادەکە.

Back to top button