بەسام عەلی: لۆژیك پێمان دەڵێ، حكوومەتی فیدڕاڵی بۆی ناچێتە سەر هەشت مانگ مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان نەنێرێ

بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رەخنە لە بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی عێراق دەگرێت بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و رای دەگەیەنێت كە ئەم بڕیارە فشارێكی كاتییە و عێراق بۆچی ناچێتە سەر.
بەسام عەلی، جێگری بەرپرسی پەیمانگای پێگەیاندنی كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: حکومه‌تی عێراق، داوای ته‌واوی داهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.
لێره‌دا پرسیارێکی زۆر سانا دێته پێشه‌وه، ئەگه‌ر بێت و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ته‌واوی داهاته‌کان ڕاده‌ستی حکوومه‌تی عێراق بکات، له به‌رامبه‌ردا ته‌نها مووچه‌ی مووچه‌خۆران بنێردرێت، باشه ئه‌ی به چی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه ببرێت؟ ئایا حوکمڕانی به‌س دابه‌شکردنی مووچه‌یه؟ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له کاتێکدا ده‌توانێت ته‌واوی داهاته‌کان ڕاده‌ستی به‌غداد بکات که حکوومه‌تی عێراق به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان بدات، نه‌ک به‌شه مووچه.
هەروەك پرسیاری ئەوەشی كردووە: بۆچی بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاکانی عێراق، جگه له هه‌رێمی کوردستان، مووچه دابه‌ش ده‌کرێت، پاشان مامه‌ڵه‌ی (خه‌رجی ڕاسته‌قینه) یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن، كەچی بۆ هه‌رێمی کوردستان ته‌واوی پشکی هه‌رێمی کوردستان به مووچه‌وه به ڕێژه‌ی (١٢.٦٧) له خه‌رجیی ڕاسته‌قینه دەقەبڵێندرێت، له کاتێکدا ئه‌م ڕێژه‌یه له خه‌رجیی ڕاسته‌قینه به‌شی مووچه‌ی هه‌رێمی کوردستان به ته‌نها ناکات.
بەسام عەلی ئاماژەی بەوەش داوە: له ڕابردوو باس له‌وه ده‌کرا، ئەگه‌ر (ته‌وتین)ی مووچه‌ی مووچه‌خۆران بکرێت (لە بانكە حكوومییەكانی عێراق)، ئه‌وا حکوومه‌تی فیدڕاڵی، مانگانه مووچه‌ی مووچه‌خۆران ده‌نێرێت، ئه‌و ڕاستییه سه‌لما که وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پشکی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات، ئەوەتا ئێستا ده‌ڵێت پشکی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ڕێژه‌ی دیاریکراو خه‌رجکراوه و چیدی مووچه نانێرم، که‌واته بابه‌ته‌که (ته‌وتین) نه‌بوو، ته‌وتینیش بکرایه، ئێستا ده‌یگوت پشکی هه‌رێم کۆتایی هاتووه.
لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا باسی لەو پاساوەی عێراق كردووە كە ئاماژە بە بابەتی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات و نووسیویەتی: ”سه‌باره‌ت به ڕاده‌ستکردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان، هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ند بوو هەروەها وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی سه‌رپشک کرد، تا له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان ڕێک بکه‌ون، دوای چه‌ندین کۆبوونه‌وه ڕێکنه‌که‌وتوون و بابه‌ته‌که په‌یوه‌ندیی به هه‌رێمی کوردستانه‌وه نییه.
لە كۆتاییشدا راشكاوانە نووسیویەتی: بابه‌ته‌که فشاری سیاسییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به یاساوه نییه، هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ڕێککه‌وتبوون که تا کۆتایی ئه‌م یاسای بودجه‌یه، هه‌رێم نیوه‌ی داهاته‌کان ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بکات و له به‌رامبه‌ردا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له لایه‌ن عێراقه‌وه بنێردرێت.
دەشڵێت: ئه‌م فشاره سیاسییانه پێش ئه‌نجامدانی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک له عێراق، وه‌کوو عورفێکی لێ هاتووه و هه‌میشه چه‌ند مانگێک پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌م فشاره ئابورییه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی ئه‌نجام ده‌درێت. ئایا حکوومه‌تی عێراق، نه‌ناردنی هه‌شت مانگ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستانی بۆ ده‌چێته سه‌ر؟ لۆژیک پێمان ده‌ڵێت نه‌خێر بۆی ناچێته سه‌ر و فشارێکی زۆر کاتییه.