سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە فەخری کەریم دەکات

بەبۆنەی خەڵاتکردنی بەڕێز فەخری کەریم لە لایەن لووتکەی میدیای عەرەبیەوە لە دوبەی سەرۆک مەسعود بارزانی لە نامەیەکدا پیرۆزبایی لە کەسایەتی و ڕۆشنبیری ناسراوی عێراقی و سەرۆکی دەزگەی ئەلمەدا بەڕێز فەخری کەریم کرد.
ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
برای بەڕێز و خۆشەویست فەخری کەریم
بە خۆشحاڵیی زۆرەوە هەواڵی خەڵاتکردنتانم لەلایەن لووتکەی میدیای عەرەبییەوە لە دوبەی بە دەستنیشانکردنتان وەک کەسایەتیی میدیای گشتی پێگەیشت؛ هەڵبەت ئەم خەڵاتکردنەتان شیاوی پێگە و ڕێچکەی بەخشینی فەرهەنگی و میدیاییتانە. بەم بۆنە دڵخۆشکەرەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم، ئومێدی تەندرووستیی باش و سەرکەوتنی زیاتر و داهينانی زیاتر بۆ دەخوازم.
براتان
مەسعود بارزانی
30ـی ئایاری 2025