تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 دەستیپێکرد

لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی خوێندنی ساڵی 2024-2025 بەڕێوە دەچێت، زیاتر لە 115 هەزار قوتابی لە بەشەکانی وێژەیی، زانستی، پیشەیی بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەبن.
بە گوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکان، کە وەزارەتی پەروەردە بڵاوی کردووەتەوە، هەفتەی دوو ڕۆژ تاقیکردنەوە دەکرێت، هەروەها بەهۆی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، کە دەکەوێتەی حوزەیرانی 2025، تاقیکردنەوەکان رادەگیرێن و دوای رۆژانی پشووی تاقیکردنەوەکان دەست پێ دەکەنەوە.