ساڵح موتڵه‌گ: ئەگەر عێراق لەسەر سیاسەتی ئێستای بەردەوام بێت، لە داهاتوودا دووچاری دابەشبوون دەبێت

سكرتێری حزبی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی عێراق، رایدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر عێراق له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت له ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كان، ئەوا له داهاتوودا دووچاری دابه‌شبوون ده‌بێته‌وه.
ساڵح موتڵه‌گ، سكرتێری حزبی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی عێراق، رایگەیاند: مووچه، مافی گشت عێراقییه‌كانه و پێویسته له‌كاتی خۆیدا پێیان بدرێت و كه‌سیش بۆی نییه منه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌وه بكات له عێراق كار ده‌كه‌ن.
هاوکات هیوادارە، هەموو ئەو کێشانە چارە بکرێن کە رێگە لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەگرن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا. دەشڵێت: كه‌مته‌رخه‌می له لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییەوە هه‌یه و ره‌نگه ئه‌وه‌ش بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی وڵات به گوێره‌ی یاسایه‌ك کە به یه‌كسانی دابه‌ش نه‌كراوه.
هەروەها ساڵح موتڵەگ گوتی: ئەگەر پارتی لە پرۆسەی سیاسی وڵاتەکە بکشێتەوە زۆر مەترسیدارە و لە کۆتاییدا عێراقیش تێک دەشکێت.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر عێراق له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت له ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كان، ئەوا له داهاتوودا دووچاری دابه‌شبوون ده‌بێته‌وه.