زیاتر لە 1000 مۆلیدە لە هەرێمی کوردستان کوژێنراونەتەوە

تیمی پڕۆژەی رووناکی کوژاندنەوەی زیاتر لە هەزار مۆلیدەی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند و دەلێ:” وایکردووە کەوا ژینگەی کوردستان پاک و ئارام ببێتەوە.
تیمی پڕۆژەی رووناکی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە؛” لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری و پڕۆژەی رووناکی تاوەکو ئێستا 1260 مۆلیدە کوژاونەتەوە، ئەمەش وایکردووە کەوا ژینگەی کوردستان پاک و ئارام ببێتەوە.