مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆز دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیان پیرۆزبایی لە یەکێتی دەکات و دەڵێ: لەم بۆنەیەدا جەخت لە پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا دەکەینەوە.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی:
بە بۆنەی (50)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتیی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
ئومێدەوارم یەکێتیی وەک حزب و لایەنێکی گرنگی هەرێمی کوردستان ، لە خەبات و تێکۆشانی خۆی لە پێناو داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بێت.
لەم بۆنەیەدا، جەخت لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا دەکەینەوە، بۆ ئەوەی درێژە بە کارنامە چاکسازییەکەی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بدات و ڕووبەڕووی ئاڵنگارییە هەرێمی و ناوچەییەکان ببێتەوە .