نووسه‌رێكی عێراقی : به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو دژایه‌تیی برا كورده‌كانمان ده‌كرێ

نووسه‌رێكی عێراقی دەڵێت: به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو دژایه‌تیی برا كورده‌كانمان ده‌كرێ و ، ئه‌و دوژمنداریه‌ش ته‌نیا هه‌ڵه‌ی سیاسی نیه، به‌ڵكوو خیانه‌ته له بنه‌ماكانی یه‌كسانی و ئینسانی
لە نووسینێکدا کە لە لاپەڕەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە د.له‌یس شبر، كه نووسه‌ر و لێكۆڵه‌رێكی عێراقیه، بابه‌تێكی له‌ژێر ناونیشانی (ئه‌گه‌ر كوردستان نه‌بوایه عێراقیش نه‌ده‌بوو) نووسیوه و دەڵێ، بڕینی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان، سزادانی به كۆمه‌ڵی سه‌دان هه‌زار خێزانه. و باس له كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ری تریش ده‌كات.
لە بەشێکی تر نووسیویه‌تی: “وه‌ك عێراقییه‌ك ئه‌م بابه‌ته ده‌نووسم كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو عێراقه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و حزبه‌كانی كوردستان هه‌بێ، ته‌نانه‌ت هیچ شوققه و ڤێلایه‌كم له كوردستان نیه، ته‌نانه‌ت هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی بازرگانیشم له كوردستان نیه، قسه‌كه‌م لێره‌دا به‌ته‌واوی بڕواوه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی عێراقدام و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دادپه‌روه‌ریدام بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و پێویسته وا ته‌ماشا بكرێ كه كوردستان به‌شێكه له عێراق.
هه‌روه‌ها ده‌شنووسێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا به‌شێوه‌ییه‌كی ڕێكخراو دژایه‌تی برا كورده‌كانمان ده‌كرێ، ئه‌مه‌شیان چ له ئاستی فه‌رمی و چ له ئاستی حزبی، ئه‌و دوژمندارییه رژێمی پێشوو چاندی، به‌ڵام له دوای 2003ه‌وه به شێوه‌ی جیا جیا به‌رده‌وام بوو كه ئامانج لێی تێكدانی ریزه‌كانی گه‌ل و كۆمه‌ڵایه‌تیی عێراقه، كورد به‌رگه‌ی زوڵم و زۆرداری و كۆمه‌ڵكوژی وه‌ك هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال گرت، له جیاتی ئه‌وه‌ی رێزیان لێ بنرێ، كه‌چی ده‌بینین به‌رده‌وام فه‌رامۆش ده‌كرێن له ئاستی فه‌رمی كه ئامانج لێی پێشێلكردنی مافه ڕه‌واكانیانه.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: “ئه‌و دوژمنداریه ته‌نیا هه‌ڵه‌ی سیاسی نیه، به‌ڵكوو خیانه‌ته له بنه‌ماكانی یه‌كسانی و ئینسانی، كورد میوان نیین له عێراق، به‌ڵكوو خۆیان خاوه‌نی زه‌وین و هاوبه‌شن له بونیادنانی وڵات، بۆیه بوغزهه‌ڵگرتن لێیان خزمه‌ت به كه‌س ناكات جگه له ئه‌جێندای ده‌ره‌كی.”
ئه‌و لێكۆڵه‌ره، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرددووه: “دیارترینیان ئه‌و زوڵمه‌ی كه له كورد ده‌كرێ به پێنه‌دانی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستانه، ئه‌و سیاسه‌ته کە هەندێک جار باس له ناکۆکی دارایی یان ئیداری ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌وه بیانووه، ئه‌وه‌ی هه‌یه سزادانی به كۆمه‌ڵی سه‌دان هه‌زار خێزانی كورده كه پشت به مووچه ده‌به‌ستن بۆ ژیانی رۆژانه‌یان، ئیتر چۆن بڵێین ده‌وڵه‌تێكی یه‌كسانمان بونیادناوه‌ته‌وه، له كاتێكدا هاووڵاتییه‌كانمان له مافه‌كانیان بێ به‌ش ده‌كه‌ین، بڕینی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان ته‌نیا پێشیڵكردنی ده‌ستوور نیه، به‌ڵكو ئیهانه‌یه به خه‌ڵكی كوردستان كه هاوبه‌شن له‌م وڵاته‌دا.