ئەپلیکەیشنی فۆڕمی خۆراک لەسەرتاسەری کوردستان کارا دەکرێت

بەئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک فراوان دەکرێت و، لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئەپڵیکێشنەکە کارا دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بارزگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان گوتی، “سبەی سێشەممە 03-06-2025، لە سەرتاسەری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، ئەپلیکەیشنەکە کارا دەکرێت و، هاووڵاتییان دەتوانن خۆیان تۆماربکەن، مەرجە سەرجەم ئەو ئەندامانەی تۆمار دەکرێن، کارتی نیشتمانیان هەبێت.”

گوتیشی:” لە هەرێمی کوردستان پێنج ملیۆن و 350 هەزار کەس لە فۆڕمی خۆراک سوودمەند دەبن.

لای خۆشیەوە بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند؛ بەهیچ شێوەیەک ناوی منداڵی نوێ، یاخود ئەوانەی هاوسەرگیرییان كردووە داخلی سیستەمی بە ئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراک ناکرێت.

ئەوەشی خستۆتەروو؛ تەنانەت ئەوانەی ناویان هەیە لە پسوولەی خۆراک، بەڵام ناسنامەی باری شارستانیان هەیە کارتی نیشتمانیان نیە ئەوانیش داخلی ئەم سیستەمە ناکرێن.

Back to top button