ئاگادارییەکی گرنگ بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بڵاو کرایەوە

هەر پێشمەرگەیەک بە هەر هۆکارێک تا ئێستا فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕ نەکردووەتەوە، رۆژی پێنج شەممە 5ی حوزەیرانی 2025 دوا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکەی بە پێچەوانەوە مافی وەرگرتنی نامێنێت.

رێدار مامەند، ئەندامی لێژنەی وەرگرتنی زەوی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە “خواکوڕک”ی راگەیاند،” هەر پێشمەرگەیە بە هەر هۆکارێک بێت تا ئێستا فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕ نەکردووەتەوە، رۆژی پێنج شەممە دوا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە.

ناوبراو داواشی لە سەرجەم ئەو پێشمەرگانە کرد کە بەزووترین کات فۆڕمەکە پڕ بکاتەوە بۆ ئەوەی لە وەرگرتنی زەوی بێبەش نەبێت.

Back to top button