یەكێتی لەبەرامبەر گۆڕان هاتە دەنگ

خواكوڕك

ئەندامێكی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، رەخنەی لە گۆڕان دەكرێت و دەلێت  ناكرێ پرسه‌ چاره‌نووسساز و نه‌ته‌وه‌یییه‌كان بكرێنه‌ قوربانی ناكۆكی ناوخۆیییه‌كان و ڕاگه‌یه‌نراوی گۆڕانیش به‌كارێكی باش نابینێت و ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، ناكرێ ببنه‌ به‌ربه‌ست له‌ به‌رده‌م ڕیفراندۆم دەلێت ئەمە بابەتێكی ستراتیژی و چارەنووس سازی گەلی كوردستانە”.

سامان گەرمیانی ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەشلێت  ده‌بێ بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم سه‌رجه‌م ناكۆكییه‌ ناوخۆیییه‌كان به‌لاوه‌ بنرێن، چونكه‌ ئه‌مه‌ پرسێكی نه‌ته‌وه‌یییه‌ و پێوه‌ندی به‌ هه‌موو تاكێكی كورده‌وه‌ هه‌یه، بۆیه‌ هه‌ر ڕاگه‌یانراو و لێدوانێك له‌م قۆناغه‌ ببێته‌ به‌ربه‌ست له‌ به‌رده‌م ڕاپرسی، ئێمه‌ له‌گه‌ڵی نین و به‌كارێكی باشی نازانین، هه‌روه‌ها گوتی، له‌م قۆناغه‌دا ئه‌ركی هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌ پشتیوانی ڕیفراندۆم بكه‌ن و بیر له‌ ناكۆكییه‌ ناوخۆیییه‌كان نه‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ پێوه‌سته‌ به‌ دواڕۆژی گه‌له‌كه‌مان و پرسێكی چاره‌نووسسازه‌، ناكۆكییه‌كان گرنگ نین و ده‌بێ یه‌كگوتار و یه‌كگرتوو بین لەمەر مافی چارەنووس سازەكانی گەلی كوردستان”.

شایانی باسە پێشتر بزووتنەوەی گۆڕان لەژێر ناوی كارانەكردنەوەی پەرلەماندا ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستانی لە بەیاننامەیەك رەد كردەوە، هەر پاش ئەو بەیاننامەیە، هەڵسوراوێكی جوداخوازی گۆڕان، داوای كرد كوردستان دابەش بكرێت”.

Back to top button