دەستەی گەشتوگوزاری کوردستان: پێشبینی هاتنی زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار دەکەین

گەشتوگوزاری کوردستان لە رۆژانی جەژنی قوربان، پێشبینی دەکات زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار روو لە شارەکانی کوردستان بکەن.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، گوتی: “بەمەبەستی پێشوازی کردنی گەشتیاران بۆ شوێنەگەشتیارییەکان لە رۆژانی جەژنی قوربان کە روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن، ئامادەکاری تەواو کراوە بۆیان.”
گوتیشی:” چەندان لیژنەش بە ئەرک و بەرپرسیارێتی جیاواز لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانمان پێکهێنراون کە لە نزیکەوە چاودێری رەوشەکە دەکەن، هاوکات چوار ژمارەی تەلەفوون لەسەر ئاستی چوار پارێزگا و چوار ئیدارەی سەربەخۆ لەسەر هێڵی گەرم دابین کراوە. بۆ ئەوەی لە حاڵەتی نەخوازراو گەشتیار بتوانن پەیوەندیی بکەن.
راشیگەیاند “پێشبینی دەکەین بۆ 10 رۆژی پشووەکانی جەژنی قوربان، زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار روو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.”